دەستبەسەری هاووڵاتیێک و نادیاربوونی دۆخی زیندانییەکی تر

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “سالار ئەحمەدی”، خەڵکی کامێران دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لەدۆخی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

سالار ئەحمەدی ٣٤ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کەچەڵە، دانیشتووی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هیچ چەشنە بەڵگە یان حوکمێکی قەزاییان لەکاتی دەستبەسەریدا پێ نەبووە و بە شێوەی توندئاژۆ و لەڕێی بەکارگرتنی جنێو و قسەڵۆکەوە دەستبەسەریان کردووە.

هەروەها لە دۆخی فەریاد بێهنام ئێناخی کە ٩ی خەزەلوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، هیشتا هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
فەریاد بێهنام ئێناخی٢٥ ساڵ تەمەن و دانیشتووی پاوەیە. ناوبراو پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا و هەنووکە هیچ زانیارییەک لە جۆری تاوان و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *