سنە/ درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی رۆژھەڵاتی کوردستان

ک م م ک: کورش آغاویسی هاووڵاتی شاری سنە لە دواڕۆژەکانی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە ، ڕفێندراوە و هێشتا چارەنوسی نادیارە .
سەرچاوەێیکی باوڕپێکراوی kmmk پێڕاگەیاندین کە بەبێ ئیزنی دادگا هێزە ئەمنییەتیەکانی ئێران لە ئاوایی نیەر سەر بە شاری سنە ، ڕژاونەتە ماڵی کورش ئاغاوەیسی و ڕایانگەیاندوە کە ناوبراو لایەنگری لە حیزبێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی
کورستان کردوە و هەر بەم هۆیەشەوە دەستبەسەریان کردوە.
ڕفاندن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دووایانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی لە زیادێکی بەرچاو کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان