ک.م.م.ک:
هەینی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەسعەد ڕەزایی خەڵکی گوندی سارۆقامیش سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و دۆخی سڵامەتی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش