دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە مەهاباد و کامێران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 20ی ره‌زبه‌ڕ 2722 کوردی, هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵ بە ناسنامەی “چالاک سوارە” لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ورمێ کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “وریا ئه‌میری” تەمەن 18 ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە 17ی ره‌زبه‌ڕی 2722ی کوردی, لە کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

شایانی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووس و باری تەندروستی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *