تاران؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەکی کورد

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە20ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوکات لەگەڵ مانگرتنە سەرتاسەرییەکان هاووڵاتیەکی کورد بە ناسنامەی سەجاد خانی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە گەڕەکی ئاهەنگەرانی بازاڕی گەورەی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە تاران نیشتەجێ یە و دوای داخستنی دوکانەکە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین و پشتگیریکردنی خۆپیشاندانەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاڵوڵاتیە لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *