ئیترسلایدەرگرتن و زیندانهەواڵەکان

کرماشان؛ حسەین سەفامەنێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 14ی رەزبەری 2722ی کوردی، حسەین سەفامەنێش، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کرماشانی دوای ئەوەی بانگهێشت کرا بو ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران، لە شاری تاران دەسبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمی ئینستاگرامەکەیدا، بە نیشانەی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکوومەتەوە، ڤیدیۆیەک بڵاوکردووەتەوە و وەستانی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی فەرهەنگ و ڕادیۆ و تلویزیونی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاندووە.


شایانی باسە کە، لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کچەکەی، ناوبراو ڕاگەیاندووە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێی ئاماژەیه کە، ئەم گۆرانیبێژە لە ڕۆژانی ڕابردوو دا بە هۆی خۆپێشاندانەکانی گەڵ، کۆنسێرتی موزیکی خۆی له شاری هەولێر هەڵوەشاندوەتەوە.
ع. س

Related posts

دوو هاوڵاتی دیکە لە خوڕەماوا لەسێدارەدران

دوو چالاکی ژینگەپارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

کانە تەڵای هەوشاری تیکاب و سزای کریکارانی وەرزی

Leave a Comment