دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شنۆ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی مەسعوود محەممەدی و سیروان ناسرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ سەرکوتی ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە دەستبەسەر دەکات و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانی گواستووە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و شوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: