سنە؛ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک و بێ ئاگایی لە چارەنووسی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “موختار کەریمە” خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ناوبراو پێشتر بەندکراوی سیاسیی بووە، کە لە کاتی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی گشتی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی کچە ۲۲ ساڵەکەی شاری سەقز بە دەستی چەکدارانی گەشتی ئیرشاد لە تاران، لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخی تەندروستی وشوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *