دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک له شاری سەوڵاوا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی حسێن تاهێری خەڵکی هەورامانی تەختی سەر بە شاری سەوڵاوا، دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران کرا، دەستبەسەر کرا.

بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون؛ ئەو مامۆستایەی ناوی هاتووە، مامۆستای قوتابخانەیەکی هەورامانی تەخت بووە، کە بە تۆمەتی هاندانی خوێندکاران بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی مامۆستایان، بانگهێشتی ئیدارەی زانیاریی حکوومەتی ئێران لە شاری سەوڵاوا کرابوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراو لە ئارادا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *