مەهاباد؛ ناڕوونی چارەنوسی شارومەندێک لە دوای دەستبەسەر بوونی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران

ک.م.م.ک:

لە دوای تێپەڕ بوونی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کردنی مۆحەمەد لەتیفی فەڕ شارومەندی ٢٣ ساڵەی خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیران ، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاولاتییە لە بەر دەستدا نییە.

مۆحەمەد لەتیفی فەڕ ، ڕۆژی ٣٠ جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *