ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاڵاتی بەناوەکانی فارۆق مورتەزایی ٥٣ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز و هەروەها شاهۆ.م ئەویش خەڵکی شاری سەقز بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان، فارۆق مورتەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشت دەکرێ و هەر کە دەچێت دەستبەجێ دەستبەسەری دەکەن.
هەروەها شاهۆ.م ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی خەرمانان لە خۆپیشاندانە گشتییەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر دەکرێ.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئازادی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێن لەبەر ڕێژەی زۆری دەستبەسەرکراوان و نەبوونی شوێنی ڕاگیرانیانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *