زیادبوونی قوربانیانی هێرشی ئاسمانی حکومەتی ئێران بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، کە بەرامبەرە بە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تەقاندنی مووشەکی دوور مەودا بۆ کەمپی ئاوارەکانی سیاسی لە کۆیە (کویسنجاق) لە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان، حەوت ئاوارەی سیاسی بە ناوەکانی “عومەر مەحمودزادە، ڕیحانە (شیما) کەنانی – لە کاتێکدا کە دووگیان بوو -، محەممەد خەلیلی، میلاد پیرساحیب، هاجەر زەرگەر، شیرکۆ بەرتانی و عوسمان فەیزە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 10:00 و چەند خولەكێك پێش نیوەڕۆ، ڕژێمی ئیسلامیی ئێران سەرەتا چەند مووشەكی ئاڕاستەی كەمپی شاری كۆیە، ئەم ناوچەیە نشینگەیەی کردە ئامانج پاشان لە هەمان کاتدا لە ئۆردوگای حیزبەکانی کۆمەڵە لە “زڕگوێز”، سولەیمانییە و ئۆردوگای حیزبی پاک لە “پردێ” سنووری نێوان هەولێر و کەرکوک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێرشیان کرایە سەر.

تۆپبارانی كویە بە چوار قۆناغ و بە مەودایەكی كەم ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا رۆژنامەنووسێكی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ناوی “سۆران كامەران” كە كارمەندی كەناڵی كوردستان 24 بوو، لە كاتی راپۆرتكردنی رووداوەكە و لە هێرشی لاوەکیدا گیانی لەدەست دا بەهۆی بۆردومانەکانەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە منداڵەکەی ڕیحانە«شیما» کەنانی کە دوای مردنی دایکی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی بە نەشتەرگەری رزگاری ببوو، دوای چەند کاتژمێرێک دوای لەدایکبوونی لە ژیاندا نەما و گیانی لەدەستدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ بە پشت بەستن بە مێژووی هێرشەکانی پێشووی حکوومەتی ئێران لەلایەن سوپای پاسداران بۆ سەر ئۆردوگای سەربازی و نیشتەجێبوونی بنکەی حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان، خانووی نیشتەجێبوونیان خاپوور کراون، خەڵکی سڤیل بریندار بوون و هەندێک جاریش ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو بنکە و کەمپانە مردوون و گیانیان لەدەستداوە.

بۆیە ڕەفتاری شەڕانگێزانە و دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانی بە نموونەیەکی ڕوونی دەستدرێژیکردنە سەر خاکی هەرێم و وڵاتی عێراقی زانیوە و بەهۆی ئەو زیانانەی کە بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەوە تووشی بوون، سکاڵا بەڵگەدارەکانی خۆی پێشکەش کرد بۆ کۆڕبەندەکانی نێودەوڵەتی، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیۆنی ئاشتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆمیتەی نێودەوڵەتی دژی تاوانەکانی جەنگ و هەروەها دادگاکانی جەنگ لە جیهاندا ڕادەگەیەنێت و داوا لە ئۆرگان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهانی و ناوچەیی دەکات کە لەم ڕووەوە بێدەنگ نەبن و ڕێوشوێنی جددی بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی تاوانە دژە مرۆڤییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *