ڕۆژهەڵاتی کوردستان; دەستبەسەر کرانی ٥ هاووڵاتی تر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوە کە، لە بەردەوامی ناڕەزایەتیە گشتییەکان بە کوشتنی ژینا ئەمینی کیژی ٢٢ ساڵەی سەقزی لە لایان گەشتی ئیرشاد لە تاران، ٤ هاووڵاتیی دیکە لە شاری نەغەدە بە ناوەکانی “سینا رەحمانی، ئیبراهیم سۆفی، ئێحسان خانی و یەعقووب شەریفزادە ” لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.

هەروەها لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی، خوێندکاری بەشی پیشەی دەستکردی زانکۆی هونەری تاران لە ڕاستی کارناسیی بە ناوی “نیما سوڵتانی ” ناسراو بە(ژاکاو )لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە بگوترێ کە، هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران هاووڵاتیانی دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕادەگوێزن ، کە تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *