دەستبەسەری سەرەڕۆیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ترسی ڕووخان

ک.م.م.ک:

شەممە٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ لە ترسی ڕووخان دەستی داوەتە دەستبەسەری سەرەڕۆیاند کە ناونیشانی دەستبەسەرکراوان بە شێوەی خوارەوەیە:

١. حاجی محەممەد پەیغامی
٢. ئەمید حسەینپوور
٣. جافر حسەینپوور
٤. مووسا مام عەلی
٥. سیامەن ئازەریان
٦. شارام مەعرووف مەولا
٧. فەرزاد تەهازادە
٨. ڕامین خوسرەوی
٩. بێهزاد سەعیدی
١. کامیار شاماتی و
١١. مەولوود( ناوی دوویەم نادیار)
ئەم کەسانە لە پێوەندی لەگەڵ گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی بەرانبەر بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، هەروەها هێزە حکوومییەکانی ئێران لە پیرانشار ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانیان دەستبەسەر کردووە کە ناونیشانیان بەم شێوەیە:

١. محەممەد نەوزەری
٢. ئیبراهیم محەممەدی
٣. زانیار نەسیری
٤. سەعید کەریمی
٥. فەردین مام خزرپوور
٦. ئەبووبەکر بەرزنجی
٧. شەهاب لاوژە
٨. چیا بازرگانی
٩. جەلال سەتارزادە
١٠. عەلی حەیدەرزادە
١١. شەریف قادرزادە
١٢. فەردین کاملا و
١٣. محەممەد(شارام) قادرپوور
ئەم کەسانە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕین و مانگرتنەکان لە پیرانشار بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکان، چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شادی ئەسلانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایت لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا.

هەروەها سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوو برا بەناوەکانی زانا ئەحمەدی و دیاکۆ ئەحمەدی خەڵکی سنە لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *