ک.م.م.ک:
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو مێرمنداڵ لەڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە بۆکان بەناوەکانی ئومید سەبزی و محەممەد مەلەکی ١٥و ١٦ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بە چەکی ساچمەیی بەگرانی برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵەکان مەخابن ئومید سەبزی چاوی لەدەست داوە و بینایی نەماوە.
شیاوی باسە کە محەممەد مەلەک ـیش چەندد ساچمەیەک بەر دڵ و ڕیخۆڵەی کەوتووە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
جێی سەرنجە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەقەی ڕاستەوخۆ خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی دەکاتە ئامانج و ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کوشتووە و بریندار کردووە.
ق.ش