ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد ” ناسناوی نەزانراوە خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ناوچەی سنووریی نۆسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەربازی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە بەشێک لە قاچی ئەو کۆڵبەرە بریندار کراوە.
شیاوی باسە کە، لە دوو ڕۆژەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
ع . ر