ک.م.م.ک:
پێنج شەممه 31ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لە بەردەوامیی سەرکووت کردن و دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە بە خۆپێشاندان ناڕەزایی لەبەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئێرشادی کۆماری ئیسلامی دەردبڕن، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی سەید سرووش عەباسی شاە ئیبراهیمی، هاوڵاتییەکی پەیڕەوی ئایینزای یارسان و خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵەکە، ڕۆژی 30ی ئەم مانگە، بەهۆی سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ژینا ئەمینی و ئامادەبوون لەسەر گۆڕی کۆچکردوو لە شاری سەقز، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ کرماشان، ناوبراو بەبێ نواندنی بەڵگەی دادوەری لەلایان هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە تا ئێستا، لەمەڕ چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س