شنۆ؛ ڕاگواستنی” سائێم تارم “یەکێک لە بریندارەکان بۆ بەشی چاوەدێری پزیشکی تایبەت

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سائێم تارم” خەڵکی گەڕەکی تاچین ئاوێ لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایە ئامانجی فیشەک و به توندی بریندار کرا.

دەبێت ئاماژە بکرێت کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بە تەقەی فیشەکی شەڕی، ناوبراویان لە کاتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی کردۆتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە بەشی چاوەدێری پزیشکی تایبەتی نەخۆشخانەی شاری شنۆ خەوێندراوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *