ک.م.م.ک:
لە کاتی بەردەوامی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لە لایان هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکوومەتی ئێران، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرجاد دەروێشی ” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی باڵۆی ورمێ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
جێگەی ئاماژەیە کە، ناوبراو لە شارۆچکەی وەلی عەسری شاری ورمێ لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران کراوەتە ئامانج و پێکراوە، و لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانی لەدەست دا.
ع . ر