مەهاباد؛ کوژرانی هاوڵاتییەک ژن لە لایەن سەرکووتگەرانی ئێران

ک.م.م.ک:
دووشمه 28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لە بەردەوامیی سەرکووت کردن و دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە بە خۆپێشاندان ناڕەزایی لەبەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئێرشادی کۆماری ئیسلامی دەردبڕن، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی دایە هاجەر(هاجر عباسی) خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرکووتگەری ئێران گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە ناوبراو هاوڵاتییەک بەساڵاچوو و پیر بووە و ڕاستەوخۆ بووە ئامانجی گولەی هێزەکانی سەرکووتگەری کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەست داوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *