ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری قوچان دوو هاووڵاتیان بەناوی حەسەن یەزدانی تەمەن 45 ساڵ کوڕی سیاوەش و جەلال خاکساری کوڕی بیلال دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتیانە لە هەرێمی کوردستان خەریکی کاری جۆشکاری بوون و دوای گەڕانەوەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو چوار هاوڵاتییە کراون، هیچ زانییارییەک لەبەر دەست نییە.
ع. س