ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست گەیشتوون، هاوڵاتیەک بە ناوی ڕەحمان قادری، دانیشتووی پەسوێ سەر بە، پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لەم شارە، بە 3 ساڵ و 3 مانگ زیندانی تەزیری سزادرا.
شایانی باسە کە, ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار و بە سەرۆکایەتی کراوە دادوەر باباییەوە بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حزبەکوردستانییەکانی دژ حکوومەتی ئێران بە 2 ساڵ و 7 مانگ و 16 ڕۆژ زیندانی تەعزیری و هەروەها، بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژ بە سیستم” بە 7 مانگ و 16 ڕۆژ زیندانی تەعزیری سزا دراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ڕەحمان قادری لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئێران لە ورمێ.
ع. س