بریندارکردنی هاوڵاتییەکی ترانس لەلایەن براکەیەوە

ک.م.م.ک.:

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “زانیار (ناوی بنەماڵە نادیارە)، تەمەن ٢٣ ساڵ، ترانس و خەڵکی شاری سنە لەلایەن براکەیەوە بریندار کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ناسنامەی ڕەگەزی زانیار لەڕێگەی یەکێک لە هاوڕێکانی براکەیەوە بۆی ئاشکرا بووە، براکەی بە چەقۆ هەوڵی کوشتنی زانیاری داوە و لە دەست و قۆڵ و پشتی بریندار بووە.
ناوبراو بە هاوکاری هاوسەری براکەی و ئەندامێکی دیکەی بنەماڵەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.

شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لەژێر فشاری بنەماڵەکەیدایە بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵێت.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *