ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٠ی مانگی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی هێزەکانی فەوجێکی سنووریی حکوومەتی ئێران خەڵکی گوندی “تین” سەر بە شاری پاوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەیووب مەولوودی” کرد.
بە پێی ئەو هەواڵانەی دەست کەوتوون؛ لە ناوچەی سنووری میلە، نەوسوود، کەسی ناوبراو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کەوتۆتە ژێر تەقەی ڕاستەوخۆ، لە ئەنجامدا کەسی ناوبراو بە سەختی لە بەشی ڕان و دەستی دا بریندار بووە.
پێویستە بگوترێ ئەو کەسەی ناوی هاتووە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گوازراوەتەوە.
ک.ح