KMMK:
ڕۆژی شەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی سەربازێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “ڕێبوار سابیری” کوڕی عەبدوڵڕەحمان بە هۆکارێکی نادیار هەڵیکوتاوە سەرگیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم سەربازە تەنیا چوار مانگی مابوو کۆتایی بە سەربازییەکی بێنێ و مردنەکەی گوماناوییە .
بە پێی هەواڵێکی دیکە؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەنجێکی خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی ” ئەسـلان کچلانلـوو” ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ؛ ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە بووە و هۆکاری خۆکوژیەکەیشی دەگەڕێتەوەبۆ بێکاری و نەبوونی هەلی کار و کێشەی خاوخێزی.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم دوو کەسەوە ۲۲پیاو و ۲۱ ژن خۆیان کوشتووە کە ۹ کچی خوار ۱۸ ساڵ و ۵ کوڕی خوار ۱۸ساڵ واتە سەرجەم۲۷ پیاو و ۳۰ژن خۆیان کوشتووە .هەر وەها دوو پیاو و ۶ ژن خۆیان سووتاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


