ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی بریندار بەناونیشانی “ئاراس محەممەدپوور” خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی سەردەشت، بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەستدا.
شیاوی باسە کە، ئاراس محەممەدپوور حەوتووی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری بانە، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەگرانی بریندار کرابوو.
بەپێی هەواڵەکە ناوبراو بەبۆنەی گرانی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوازرابوو.
ق.ش


