ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، مێردمناڵێکی ۱۷ ساڵان بە ناسنامەی “سینا سادقی” کوری ئیبراهیم سادقی خەڵکی شاری کامێران هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێگەی خواردنی حەپ دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی کاریگەری حەپ لەسەر جەستەی سینا سادقی، هەوڵی کاربەدەستەکانی نەخۆشخانەکە بۆ رزگار کردنی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
جێگەی ئاماژەیە کە، هۆکاری خۆکوژی ئەو هاوڵاتییە ناکۆکی ناو بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.
ع.س
-
گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی بریندار بە بۆنەی قورسی برینەکەی - هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین لە گێلانغەرب گیانی لەدەست دا

