پیرانشار؛ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “ناسر داڵە” تەمەن ٣١ساڵان کوڕی عوسمان، خەڵکی ئاوایی” زەنگیاوێ” سەر بە شاری پیرانشار بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تەلەفۆنی گەڕۆکی (موبایل) ئەو هاووڵاتیە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان دەستی بەسەر داگیرا.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی ئەو هاووڵاتییە نەزانراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *