بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەسنووری سەردەشت

KMMK:

رۆژی یەکشەممە ۲۲ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی مەحیەدین ڕەحیمی ۲۹ ساڵان و کوڕی عومەر، خەڵکی بەشی وەزنێی سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەی لێدکرێت و لە بەشی لاقی دا زامدار دەبێت.

ئەم کۆڵبەرە لە گەڵ چەند کۆڵبەرێکی تر لە نێوان چیاکانی گوندی بێوران و هەرێمی کوردستان دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و بە هۆیی تەقەی ئەم هێزەوە، مەحیەدین رەحیمی بریندار دەکرێت.

بە پێ داتا و ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تاکوو ئێستا ٧٢ کۆڵبەر بریندار و ۳۱ کۆڵبەریش کوژراون، هەروەها ٥ کاسبکاری دیکەش گیانیان بەخت کردوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان