مهاباد؛ ئازادی کاتی دیار عەباسی بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

هەینی رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “دیار عەباسی “خەڵکی گوندی “بەرەجۆ “سەر بە ناوچەی خەلیفانی شاری مهاباد به دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی به شیوەی کاتی پاش تێپەڕبوونی دوایین قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٤ی مانگی جۆزەردانی ئەو ساڵ دا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مهاباد دەستبەسەر کرا و لە ٢٨ی مانگی پووشپەڕ پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەمنیەتیی لە ورمێ، رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاووڵاتییە لەماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *