وێڕای دەستووری پزیشکی پێشگیری  دەکرێ لە حوکمی نوێی “سامان نەسیـم”

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، گیراوی سیاسی کورد “سامان نەسیـــم” بۆ دەرخستن و دیاریکردنی پێگەیشتنی تەمەنی عاقڵ لەکاتی کردنی تاوانی داسەپاو، بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ گوازرایەوە و بە ئامادە بوونی دادوەر لەلایەن چەند پزیشکێکەوە پشکنینی بۆکرا.

سامان نەسیم، مێر منداڵی تاوانباری مەحکووم بە ئێعدام، لە ژووری ۱۲ی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگیراوە و ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی دەرەنجامە پزیشکییەکان و پزیشکی یاسایی، لەکاتی کردنی تاوان و دەستبەسەر کردنی تەمەنی نەگەیشتبووە ۱٨ ساڵ. بەڵام هەتا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕانەگەیێندراوە.

ناوبراو لە دایکبووی ۲٦ی سەرماوەزی ۱۳۷۲ی هەتاوییە و لە خاکەلێوەی ۱۳۹۲ لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مهاباد بە تاوانی شەڕکردن لەگەڵ خودا و گەندەڵی سەر زەوی لە ڕێی هەڵگرتنی چەک و ئەندام بوون لە یەکێک لە هێزە کوردستانییەکان، بە ئێعدام سزا دراو ئەو حوکمەش لە دادگای باڵای ئێران پەسەند کرایەوە.

لەسەر ئەو بابەتە زۆربەی وڵاتان، کارناسان و هەواڵنێرانی دانراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان، داوای ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی سامان نەسیم بوون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان