بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی شەمە ۲۷ی ئاگۆست لە نێوان گوندی” سەروو” ـ جوانڕۆدا هاووڵاتیک بە ناوی “ئایەت میر ئەحمەدی”کوڕی موحمەد لە لایە هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەیەر دەکرێت.
بەپێی هەواڵەکە ئایەت میرئەحمەدی کە لە گەڵ هاوژینەکەیدا لە گوندی سەروو بەرەو شار دەڕۆیشتن ، لە ناو ڕێگەدا سێ ماشێنی پڕ لە ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕێگە لە ماشێنی هەڵگری ئایەت دەگرن و دیانەوێت قۆڵبەستی بکەن کە لە لایەن “هاوژینکەی ئایەتەوە کە هاو سەفەر بوون ” ڕێگری وئاستەنگی بۆ ڕێداری ئیتلاعات درووست دەکات ، بەڵام ئەویش لە گەڵ بێڕێزی مەئموران ڕووبەڕوو دەبێتەوە و تەنانەت بە وتەی شایەدحاڵان هەڕەشەی لێدەکەت ودەڵێن گەر ڕێگری لە قۆڵبەست کردنی ئایەت بگریت بەو پەلکەو قژەی خۆت دەتبەستین بەو ماشێنەوە و بەشاردا دەت گەڕێنین .
شایانی باسە ئایەت میر ئەحمەدی دوو ساڵ پێش تەولی بەرخۆدانی ی پ گ ببوو لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرگری لە دەستکەوتەکانی گەل کردبوو لە بەشەی کوردستان بەڵام لە گەڕانەوەی دا دەکەوێتە بەر نەفرەتی ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامی ودوای دەستبەسەریکی زۆر بە بارەمتەیکی زۆر گران بە شێوەی کاتی ئازاد ی دەکەن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


