ک.م.م.ک:
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری حکومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی ” کەلەبەر ” تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەران کرد و بە هۆی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئیسماعیل میسری “خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بەشی دەم و چاو و لاقی (قاچی)بە تووندی بریندار بوو.
هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی لە سنووری هەنگەژاڵە سەر بە شاری بانە ش ٢ کۆڵبەری تر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە پێناسەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە روون نەبۆتەوە.
ع . ر