ورمێ؛سزا دانی 9 هاوڵاتی بە پارەی نەخت

ک.م.م.ک:
سێشەممە 18ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، 9 کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی 2720، لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ، هەر کامەیان بە بڕی 9 میلیۆن تمەن سزای پارەی نەخت مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەبێت ناوبراوەکان
بەپێی ئەو ئاگاداریی کە ڕۆژی سێشەممە 18ی گەلاوێژ، لە ڕێگای سامانەی سەنا کە سەر بە دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانە، لە ماوەی 10 ڕۆژی دا بۆ دانانی ئەو بڕە پارەیە، لە لقی 9ی جێبەجێکردنی سزای کەیفەریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران لە ورمێ، خۆی بناسێنن.

ناوی ئەو هاوڵاتیانە بەم شێوەیەیە:

بەهمەن یووسف‌زادە، فەریدوون مووساپوور، فەرهاد مووساپوور،خەڵکی رەبەتی سەر بە سەردەشت و سۆران حوسێن‌زادە، ئیمان عەبدی، سیروان نووری، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندار، خەڵکی مەهاباد.

شایانی باسە کە ناوبراوەکان لە ڕێکەوتی
23ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستم و ئەندامبوون لە یەکێک لە پارتە کوردستانییەکانی دژ حکوومەتی ئێران ” لە لایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ، دادگایی کرابوون.
ئەو هاوڵاتییە بە تۆمەتی ” “ئەندامتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیون”، بێتاوان ناسران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستم” هەر کامەیان بە دانانی بڕی 6 میلیۆن تمەن بە پارەی نەخت مەحکووم کراون.

ناوبراوەکان لە نێوان مانگی بەفرانبار هەتا مانگی ڕێبەندانی ساڵ2720 کوردی دا، بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرانەتەوە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئێران، لە ورمێ.
ئەم هاوڵاتییانە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی 2720 دا، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوێزرابوون و دواجار، لە مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییەکەیان، ئازاد کرابوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *