کرماشان؛ دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٢٥ساڵ تەمەن، بەناونیشانی سامان دانەزەن، خەڵکی گەهوارە سەربە شاری داڵاهۆ ــ کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەوتەو بەسەر دەستبەسەریدا ناوبراودا، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سامان بەدەستەوە نییە و بودواداچوونی بنەماڵەکەیشی لەم پێوەندییەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.

شیاوی باسە کە سامان دانەزەن بەتەما بووە سەردانی باشووری کوردستان بکات بەڵام هۆکاری دەسبەسەریەکەی نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *