سەقز؛ دەسبەسەری ئەندامێکی گرووپی کەژەوانی هەڵۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەقز هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی عەبدوڵڵا شەریف زادە و لە ئەندامانی کەژەوانی هەڵۆ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی عەبدوڵڵا شەریف زادەیان دەسبەسەر و لێیانداوە و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم هاوڵاتییە کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: