ک.م.م.ک:
هەینی ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “کەوسەر بەرفی” کچی مستەفا خەڵکی پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی و گیانی خۆی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی کەوسەر بەرفی بەدەستەوە نییە.
ق.ش