ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، ناسر فەهیمی زیندانی بیروباوەڕی سیاسیی زیندانی کراو لە بەندیخانەی تاران، سەرەڕات هەبوونی کێشە و ئازاری زۆری دڵ، و پێویستی خێرای ناوبراو بە دەرمان و دەوای دڵ، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بایەخی پێنادرێت و دۆخی سڵامەتی ناوبراو ڕوو لە خراپتر بوونە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم هەڵسووکەوتەی بەرپرسانی زیندان بەتەواوی بە ئەنقەستە و لە چوارچێوەی پلانی بەرپرسانی هێزی قەزایی و ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.
جێی بیرهێنانەوەیە؛ ڕێگری لە پێڕانەگەیشتنی پزیشکی زیندانیان یەک لە گەورەترین حاڵەتەکانی مافی مرۆڤ لە جێهان هەژمار دەکرێ کە حکوومەتی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی و مردنی ڕێژەیەکی زۆر لە زیندانیانی لێ کەوتۆتەوە.
ق.ش