ک.م.م.ک:
سێشەممە٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ئەهواز، ماشێنی کاسبکارێکی گەنجی کوردیان بە گومانی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاخ کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەم هۆیەوە ئەم کاسبکارە کوژرا.
بەپێی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کاسبکارە”سینا مزەفەری” ٢١ ساڵ تەمەن و خەڵکی کامێران ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە، تەرمی یەم کاسبکارە بۆ پزیشکی یاسایی شاری ئەهواز ڕاگوازراوە و بنەماڵەی ناوبراو سەرقاڵی تەواوکردنی قۆناغەکانی ڕاگواستنی تەرمی منداڵەکەیانن بۆ شاری کامێران.
ق.ش