کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی شێرکۆ چاوشینی کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی قرچک سەر بە شاری سەردەشت بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرا لە سنووری سەرتەزێن گیانی خۆی لە دەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە هەر لەم پەلامارەدا سێ کۆڵبەریش بە ناوەکانی محەممەد خەڵکی شاری سەقز، دانا شەعبانی خەڵکی بانە و کۆڵبەرێکی دیکەیش بەناونیشانی ڕزگار کوڕی عارف سەر بە شاری بانە بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەرتەزێن برینداربوون.

شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرانەیان کردۆتە ئامانج و بریندار کراون.

جێی سەرنجە کە ڕزگار ئەژنۆی فیشەکی بەرکەوتووە و دوو کۆڵبەرەکەی دیکەیش پێیان فیشەکی بەرکەوتووە و هەموویان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *