ک.م.م.ک.:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢کوردی مامۆستای بەندکراوی خوێندنی زانستە ئایینیەکان “مەلا یونس نۆخاه” بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی ئیجرائات، بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو یەکێکە لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستە ئایینیەکانی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشار کە ڕۆژی ١٦ی پوشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرابوو.
مەلا یونس ڕۆژی ١ی گەلاوێژ پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە شوێنی دەستبەسەری ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە گوازرایەوە.
لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ئەم پیاوە ئایینییە رێگەی لە پەیوەندی بە خێزانەکەی و پارێزەر لێ ستێندرابوو.
شایانی باسە هۆکاری دەستبەسەرکردنی مەلا یونس نۆخاه بە هۆی ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.
ک.ح