ک.م.م.ک :
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ تەرمی هەڵواسراوی ژنێکی لاو لە ژووری تایبەتی خۆی لە گەڕەکی بەهمەنی شاری مەهاباد دۆزرایەوە.
ناسنامەی ئەم ژنە بە ناوی “بەفرین ڕەسووڵی” خەڵکی گوندی “قومتار” سەر بە شاری مەهاباد پشتڕاست کراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هاوسەری ئەم ژنە لاوە بە ناسنامەی ” ا . م ” له لالیان هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران دەستگیرکراوه.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ب.ا