ک.م.م.ک:
شەممە 1ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “بەهرام مەحموودی” خەڵکی گوندی بەیاندەرە-ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هنگەژاڵ بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە و لە مەودای نێزیکەوە، ئەم کۆڵبەرەیان دایە بەر تەقە و لە ئەنجامدا فیشەک بەر ناوقەدی ئەم کۆڵبەرە دەکەوێ و بریندار بووە.
شیاوی باسە کە، دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بانە ڕاگوازراوە.
ع. س