برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە نەوسوود

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “یاسین عادڵ” و “ئیبراهیم ڕەحیم پوور” بەهۆی ڕاوەدوونان و هەڵاتن لە دەستی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە گوندی نروێ، سەر بە شاری نەوسوود بەهۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران، وێڕای ڕاوەدوونان و تەقە لە کۆڵبەران یاسین عادڵ و ئیبراهیم ڕەحیم پوور (٥٠ و ٥٦ ساڵ تەمەن) خەڵکی نۆدشە بەهۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی برینداربوون.

شیاوی باسە ناوبراوان سەر، دەست و پێیان بریندار بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *