نادیاربوونی چارەنووسی مامۆستایەکی ئایینی پاش ١٢ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مامۆستاییکی ئایینی بەناونیشانی “مەلا یوونس نەوخا” خەڵکی شاری پیرانشار، کە ١٢ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەر دەستبەسەر کراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیشیدا کە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران شاری ورمێ، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار پێی ڕاگەیاندین کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە درکاندنی هەر چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی ئەم مامۆستا خۆ دەبوێرن.

جێی بیرهێنانەوەیە کە مەلا یوونس نەوخا، بە هۆی گرتنی ڕەخنە لە حکوومەت دەستبەسەر کراوە و ناوبراو لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی ئایینی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری پیرانشارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *