ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ١٤کەس لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی کرماشان و سنە بۆ دادگاکانی ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارانە بانگهێشت کراون.
بە پێی ئاگانامەیەک کە لە ٢٠ی پووشپەڕ لە سیستەمی سەنای مامۆستایان دانراوە، دەبێ ئەوان لە ماوەی ۵ ڕۆژدا لە ئۆفیسی داواکاری گشتی(دادسرا)ی ئینقلاب ئامادە بن.
ناونیشانی چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی بانگهێشتکراو بەم شێوەی خوارەوەیە؛
عەلی سادقی و خان عەزیز ئیسماعیلی لە کرماشان
سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی، غەیاس نێعمەتی، محەممەد ڕەزا مرادی، فاتمە زەند کەریمی، ڕەزا تەهماسبی، سادق کەنعانی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، کورش عیزەتی، ڕزگار حەیدەری و موختار ئەسەدی.
ئەم چالاکانەی پیشەیی مامۆستایان، بە “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، گردبوونەوە و ساتوسەودا دژی ئەو سیستەمە” تۆمەتبار کراون.
ق.ش