ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی لە زیندانی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، شەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەعید ڕەشیدی و کەریم پزیشکی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی بڕین، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کران.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتیانە لە ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە سنە ڕاگوازران.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە، دەستیان دایە پشکنینی ماڵی ئەو کەسانە و دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ئەواندا گرت و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

شیاوی باسە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بوون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵیان نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *