برینداربوونی کۆڵبەرێک بو تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە لە سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی ئیرەج مەهدەوی خەڵکی گوندی کڵاش لوولم سەر بە شاری جوانڕۆ بو تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە و لە مەودای نێزیکەوە، ئەم کۆڵبەرەیان دایە بەر تەقە و لە ئونجامدا فیشەک بەر پشتی ئەم کۆڵبەرە دەکەوێ و بریندار بووە.

شیاوی باسە کە، ئیرەج مەهدەوی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی نەوسوود ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *