بانگهێشت و دەستبەسەری گەنجێک لە مەریوان لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی مێهدی ڕەسایی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی مامە ڕەشە، خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، پاش دەستبەسەری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە، دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک دەست نوکەوتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *