کرماشان؛ ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی دیزەڵ ئاوا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی فەردین کەلەهوویی ٣٠ساڵ تەمەن، بە تۆمەت کوشتن- ی بە ئەنقەست لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەناو دیزەڵ ئاوا لە کرماشان ئێعدام کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، فەردین کەلەهوویی بە شێوەی نهێنی ئێعدام کراوە و تا ئێستە هەواڵی ئێعدام کردنی لە هیچ ڕاگەیاندنی فەرمی حکوومەتی ئێران و ناوخۆیی بڵاو نەکراوەتەوە.

شیاوی باسە و بە پێی هەواڵگرییە مافی مرۆییەکان، فەردین کەلەهوویی سێ ساڵ بەر لە ئێستە، لە ئەنجامی تێهەڵچوون و شەڕ لە ناوبەری دوو بنەماڵە، کە نێزیک ٤٠ ساڵ پێش هاتبوویە ئاراوە و لە کۆتاییدا کوژرانی ٦٠کەسی لە هەردوو بنەماڵە لە گوندی کەلەهوویی لێکەوتبوویەوە، سەردانی گوندەکەی خۆیانی کردووە و هەڵیکوتابوویە سەر ئەندامانی بنەماڵەی بەرانبەر و دوو لاوی کوشتبوو و ژنێکیشی بریندار کردبوو.

جێی سەرنجە وێڕای ئەوەی کۆماری ئیسلامی بەجێی بنیاتنانی کەلتوورێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی، کولتووری توندوتیژی و کوشت و بڕ بڵاو دەکاتەوە، لەم سەردەمەی کە ئابووری ئێران داڕووخاوە و ناڕەزاییەکان پەرەیان ساندووە، ئەویش بۆ چاوترساندنی خەڵک و دامرکاندنەوەی هەر چەشنە دەنگێک، سەرەڕۆیانە دەستی داوەتە ئێعدام و تۆقاندنی هاوڵاتیان و بەتایبەتی هاوڵاتیانی کوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *